لەم گەرەكە كوردیەی حەلەب دەیان مەدەنی كوژران و برینداربوون

18/06/2016 - 12:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

به‌هۆی‌ هێرشێكی گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كی‌ شێخ مه‌قسود لە حه‌له‌ب ، حه‌وت هاوڵاتیی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن.

ماڵپه‌ڕی هاوارنیوزی نزیك له‌ په‌یه‌ده‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌: له‌ شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی وه‌ك فه‌یله‌قی شام‌و به‌ره‌ی نوسره‌و ئه‌حراروشام‌و جه‌یشول ئیسلام, هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی كوردنشینی حه‌له‌ب.

ئەوەش راگەیەنراوە : به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ حه‌وت هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی به‌نی زه‌یدو سه‌كن شه‌بابی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ كوژراون و به‌ ده‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی تریش بریندار بوون. گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له‌ باكوور و گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌, دوو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شاری حه‌له‌بن و له‌ لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ ده‌پارێزرێن.

 

 

هونەر بانەگولانی