ڤیدۆ ... پۆلیسێک ڕەتیکردەوە تەوقە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسادا بکات

18/06/2016 - 16:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


لە میانی مەراسیمی ڕێزلێنانی كوژرانی دوو پۆلیس لە وڵاتی فەرەنساو لەو كاتەی سەرۆكی ئەو وڵاتە تەوقەی لەگەڵ پۆلیسەكان دەكرد، پۆلیسێك رەتیكردەوە تەوقە لەگەڵ سەرۆكی فەرەنساو سەرۆك وەزیران بكات وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە دۆخی خراپی پۆلیسەكانی ئەو وڵاتە .

فرانسۆ هۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا تەوقە لەگەڵ ئامادەبوانی مەراسیمەكە كرد ، بەڵام یەكێك لە پۆلیسەكان تەوقەی لەگەڵ ناكات و پاشان مانوێل ڤاڵسی سەرۆك وەزیران دێت و پۆلیسەكە هەمان هەڵوێست دەردەبڕێت .

مەراسیمەكە تایبەت بووبەرێزلێنان لەو دوو پۆلیسەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن كەسێكی سەر بە داعش كوژران .

كەناڵێكی راگەیاندنی فەرەنساش لێدوانی لەو پۆلیسە وەرگرتوەو ئەویش ووتویەتی بۆیە ئەو كارەی كردووە چونكە لەگەڵ دوو پۆلیسە كوژراوەكە لەیەك بنكەی پۆلیس كاریانكردوەو ئەمەش وەك ناڕەزایی و نیگەرانی بووە بەرانبەر بە دۆخی خراپی پۆلیس و كێشەكانیان لەو وڵاتە .

م. كانی

ڕەنگاڵە