لە فرۆكەخانەی حەما فرۆكەیەكی جەنگی سوریا تێكشكا

19/06/2016 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

فرۆكەیەكی سەربازی سووری بەر لەوەی فرۆكەخانەی حەما بەجێ بهێڵێت و دەست بە بۆردومانی ئامانجەكەی بكات، روبەرووی هەڵەی تەكنیكی دەبێتەوەو تێك دەشكێت .

رادیۆی فەرمی سوریا بڵاوی كردۆتەوە: بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە، فڕۆكەیەكی جەنگی سوریا لە جۆری میگی ٢١ی روسی لەو كاتەی لە فڕۆكەخانەی پارێزگای حەما دەرچوە كەوتۆتە خوارەوە و تێكشكاوە .

ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە فڕۆكەوانەكە بە دەستی ئەنقەست فڕۆكەكەی لە شوێنێكی چۆڵ خستۆەتە خوارەوە .

جێی باسە فرۆكەكانی سوریا كە زۆرینەیان ڕووسین چەندین جار بەهۆی كۆنیانەوە روبەروی تێكشكان و تێكچوون بونەتەوەو سوپای ئەو وڵاتەش زۆرترین هاوڵاتی مەدەنی و شوێنە گشتیەكانی پێ بۆردومان كردووە .

م. كانی