سوپای توركیا هێرش دەكاتە سەر ڕێكخراوی داعش لە سوریا

20/06/2016 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردەوە دوێنێ یەك شەممە سوپای توركیا تۆپخانەكانی سوپا و فڕۆكە جەنگیەكان چەند ئامانجێكی گرنگیان لە باكوری سوریا بۆردومان كراوە كە بەدەیان ئامانج مەزەندە دەكرێن.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە " سوپای توركیا لە رێگەی وشكانی و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە، هێرشیان كردە سەر 33 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە باكووری سووریا كە لە ئامادەباشیدا بوون بۆ هێرش كردنە سەر خاكی توركیا. بەپێی ئامارە بەراییەكان لەو هێرشانەدا 23 تیرۆریستی داعش كوژراون".


جێگەی ئاماژە بۆكردنە دوێنێ هێزە ئەمنیەكانی توركیا دەستگیركردنی 15 خۆكوژی داعشیشیان ڕاگەیاند كە لە ڕەقەوە بۆ ناو خاكی توركیا ڕەوانە كرابوون.


پێشتریش چەند جارێك فڕۆكە جەنگیەكانی توریكا لە باشوری حەلەب بۆردومان بنكەكانی داعشیان كردووە.

 

am