فەلەكناسێك یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریدەكات

ڕێبین عەلی 20/06/2016 - 17:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

زانایه‌كی‌ فه‌لكناس و پێشبینیكرد رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 6ی‌ ته‌موزی‌ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان داده‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆكاری‌ تایه‌فه‌ی‌ جیاواز جیاوازه‌وه‌ له‌عێراق و ناوچه‌كه‌، بۆچونی‌ جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ دروستده‌بێت.

هه‌موو ساڵێك له‌عێراق مه‌رجه‌عیه‌تی‌ شیعه‌ له‌عێراق رۆژێك ده‌كاته‌ جه‌ژن و سونه‌كانیش رۆژێكی‌ تر، به‌ڵام هه‌رێمی‌ كوردستان زۆربه‌ی‌ كات جه‌ژنی‌ له‌گه‌ڵ سونه‌كانی‌ عێراق ده‌ستپێكردووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ باڵای‌ بینینی‌ مانگه‌وه‌ مانگ بینراوه‌.

دوێنێ‌ فه‌له‌كناسێك به‌ناوی‌ ئیبراهیم جه‌وران پێشبینیی‌ خۆی‌ بۆ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن ئاشكرا كردو وتی‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی‌ شه‌شه‌می‌ مانگی‌ ته‌موزه‌وه‌.

هەروەها ئەو زانایە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە تا ٢٢ ئەم مانگە ڕۆژ درێژ دەبێتەوە و درێژترین ڕۆژ ١٣ کاتژمێر ٤٨ خولەک دەبێت لە وڵاتی ئیمارات، بەڵام لە باکوور ئەوا ١٥ کاتژمێر ٢٠ دەقە دەبێت کە ئەمەش درێژترین ڕۆژ دەبێت.


ڕێبین عەلی