قاسم سلێمانی هەڕەشە لە بەحرێن دەكات

21/06/2016 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

حكومەتی بەحرێنی رایگەیاند، رەگەزنامەی لەگەورە مەرجەعی شیعەكانی ووڵاتەكەی وەردەگرێتەوە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەران بوونی حكومەتی ئێران.
(قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەبارەی سەندنەوەی رەگەزنامە لە (عیسا ئەحمەد قاسم) ی گەورە مەرجەعی شیعەكان لەبەحرێن رایگەیاند، ئەوان بێ‌ دەنگ نابن لەو سوكایەتیەی بەحرێن بەو گەورە مەرجەعە شیعیەی كردووە.
سلێمانی ووتی، ئەوان فشار لەسەر گەلی بەحرێنی دروست دەكەن تاكو شۆڕشی چەكداری لەدژی دەسەڵات دەست پێبكەن، پێشی وابوو دەستبردن بۆ ئەو گەورە مەرجەعە شیعییە هێڵی سورە بەلای ئێران.
لەسەرێكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەندنەوەی رەگەزنامە لە گەورە مەرجەعی شیعەكان داخستنی هەموو ڕێگە ئاشتیەكانە.
دوای ئێرانیش، حزبولڵای لوبنانی داوای لەگەلی بەحرێنی كرد تووڕەیی خۆیان دەرببڕن لەدژی بڕیاری دەسەڵاتدارێتی ووڵاتەكەیان بەسەندنەوەی رەگەزنامە لەگەورە مەرجەعی شیعەكان.
دوای ئەو رووداوانەش ئەنجوومەنی وەزیرانی سعودی پاڵپشتی خۆی بۆ هەر چەشنە بڕیارێكی حكومەتی بەحرێنی دووپاتكردۆتەوە.

 

ئـ . كـ