كەسێك بەپشتێنەیەكی بۆمبرێژكراوەوە دەستگیركرا

21/06/2016 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -
بەگومانی رودانی كردەوەی تیرۆرستی لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا چەند مۆڵێك چۆڵكران و هێزە ئەمنیەكانیش كەسێكیان بە پشتێنەیەكی بۆمڕێژكراوەوە دەستگیركرد.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە له‌سه‌نته‌رێكی بازرگانی له‌برۆكسلی پایته‌خت كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی كردبوو گوایه‌ پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوی پێیه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت پشتێنه‌كه‌ به‌تاڵه‌و هیچ ماده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه‌و چەند مۆڵێكیش لەنزبك ئەو سەنتەرە بازرگانیە چچۆڵكران

چارلس مشیل، سەرۆكوەزیرانی بەلجیكاش تایبەت بەو پرسە لەگەڵ بەرپرسی دەزگا هەواڵگرییەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر ئەگەرێكیش هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناوچەكە جێگیركراوە و هاتووچۆش لە شەقامەكانی دەورووبەری بازاڕەكە راگیراوە .

 

هونەر بانەگوڵانی