رووسیا بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردومانی حەلەبی کردووە

21/06/2016 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردومانی گوند و شارۆچکەکانی باکووری حەلەبیان کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نێوخۆییەکانەوە وەرگیراون، فڕۆکەکانی جەنگی رووسی بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردومانی گوند و شارۆچکەکانی باکووری حەلەبیان کردووە.

راگەیەندرا کە لە کاتی بۆردومانکردنی شاردەێی کەفرحەمڕا و حرێتان ئاگر زۆربەی ناوچەکەی تەنیوەتەوە.

هاوکات سەرچاوەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بڵاو نەکردووەتەوە.