ديسان نرخى نەوت بەرزبووەوە

22/06/2016 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئەمڕۆ چوار شەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە ٥٠ دۆلار و ٦٦ سەنت.

 لە ئێستادا بە هۆى دابەزینى نرخى دۆلار و ڕەوینەوەى دەرچونى بەریتانیا لە یەکێـتى ئەوروپا نرخى نەوت بەرزبوویەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٦٦ سەنتە لەبازاڕەکانى جیهاندا ، هەروەها نەوتى خاویشە بە ٥٠ دۆلار و ٥٤ سەنتە.

دابەزینى پێشوترى نرخى نەوت پەیوەستبوو بە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و بەڵام بەرزبوونەوەکەى ئێستاشی بە پێچەوانە پەیوەندى لە نزمبوونەوەى نرخەکەى هەیە لە سەر ئاستى جیهان.