سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەتۆمەتی بەدڕەوشتی زیندانی دەكرێت

22/06/2016 - 13:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەتاوانی دەستدرێژیكردنی سێكسی بۆماوەی 15مانگ زیندانی دەكرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە " دینس هاسترت سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەتاوانی دەستدرێژیكردن لەسەر كچێك كە لەساڵەكانی 60 و 70كانی سەدەی رابرودا مامۆستا و ڕاهینەری بۆكسێن بووە لەلایەن دادگاوە حكومی زیندانیكردنی 15مانگی بەسەردا سەپێنرا"

جێگەی ئاماژەیە دینس هاسترت لەماوەی ساڵانی 1999بۆ2007 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بووە لەسەر لیستی كۆماریەكان و لە ئێستاشدا تەمەنی 74 ساڵە.

أ.س