یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان یەكەم رۆژی جەژن دیاری دەكات

22/06/2016 - 16:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


كوردیو - هەولێر

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەسەر دیاری كردنی سەرەتای مانگی شەوال (1438) كۆچی رایگەیاند: بەپێی وردترین بەڵگە ژمێریاریە گەردونناسیەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كەمانگی شەوال لەسەعات (11:01) دا بەپێی رۆژ ژمێری جیهانی یەكگرتوو (گرینج GMT) كەبەرامبەرە بەرۆژی دوو شەممە (4ی تەموزی 2016) واتە بەرامبەر بەكاتژمێر (13:01) دەقیقە بەپێی رۆژژمێری مەككەی پیرۆز دەردەكەوێـت .

بەم پێیەش ئەگەری بینینی مانگ دەكرێت لەدوای رۆژئاوابوون لەشەوی (5ی تەموزی 2016) لەرۆژئاواو باشوری ئەمەریكای باشور، بەم هۆیەشەوە ئەمە دەبێـتە یەكەم رۆژی مانگی شەوالی پیرۆز بۆ ساڵی 1437ك كە دەكاتە 5/7/2016 زایینی .

لە بەیاننامەیەكی ئەمیندارێتی گشتی ئەوروپی بۆ فتواو توێژینەوە لە یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئەوەهاتووە: ئەمینداریەتیەكە توانی سەرەتای مانگی شەوالی ساڵی 1437 ك و 2016 ز رابگەیەنێت، ئەویش بەپێی ئەو مەرجانەی كە ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو توێژینەوە لەو بڕیارەی كەدای لەخولی 17 هەمی رێكخراوەكە كەلە 8-12 ی رەجەبی 1430 بەرامبەر بە 30حوزەیرانی 2009 لەشاری ئەستەنبوڵ بەسترا ، بۆ جەخت كردنەوەبوو لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی فیقهی دەولی كەلەبڕیاری ژمارە 18ی لەكۆنگرەی سێیەم لەساڵی 1986 جەختی لەسەر كردۆتەوە .


ئەوەش هاتووە: هەروەها بڕیارەكانی خولی یەكەمی لیژنەی رۆژ ژمێری كۆچی كەلەشاری ئەستەنبوڵ بەسترا ،لەرۆژانی (26-29) ژی الحجە 1389 بەرامبەر بە (27-30) تشرینی دووەمی 1978 ئەوەش كەدەرچوو لەكۆنگرەی جیهانی بۆ چەسپاندنی مانگی (قەمەری) لەنێوان زانایانی شەریعەت و حسابی گەردونناسی كەلەلایەن رابیتەی جیهانی ئیسلامی لەمە ككەی پیرۆز لە 11-13ی شوباتی 2012 بەسترا كەژمارەیەكی زۆر لەزانایان و گەرودنناسان بەشداریان تێداكردوە كەژمارەیەكی زۆر لەتوێژەرو زانا بەشداریان تێدا كرد بۆ دیاری كردنی رۆژی یەكەمی شەوال .

ئەوەش راگەیەندراوە: لە 28-30/5/2016 دا بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەنوێنەری زیاتر لە 70 دەوڵەت لەزاناو گەردونناس و كەسانی پسپۆڕ و نوێنەری ئەنجومەنە فیقهیەكان لەسەرتاسەری دنیا لەسەر كۆمەڵێك بنەما رێككەوتن لەوانەش ئەصڵ لەدیاری كردنی چونە سەرەتای هەر مانگێكەوە بینینی مانگ بەچاویان لەرێگەی ئامێری گەردونناسیەوە ، لەبەر ئەوە نابێت جیاوازی بینین ببێتە بەڵگە بۆ ئەو مەبەستە ” بەرۆژوو بن كەمانگتان بینی رۆژوو بشكێنن كەمانگتان بینی”

لەكۆتایدا ئەنجومەنەكە جەختی كردۆتەوە لەسەر :

1- بەپێی وردترین بەڵگە ژمێریاریە گەردونناسیەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كەمانگی شەوال لەسەعات (11:01) دا بەپێی رۆژ ژمێری جیهانی یەكگرتوو (گرینج GMT) كەبەرامبەرە بەرۆژی دوو شەممە (4ی تەموزی 2016) واتە بەرامبەر بەكاتژمێر (13:01) دەقیقە بەپێی رۆژژمێری مەككەی پیرۆز دەردەكەوێـت.

2- بەپێی ئەمە ئەگەری بینینی مانگ دەكرێت لەدوای رۆژئاوابوون لەشەوی (5ی تەموزی 2016) لەرۆژئاواو باشوری ئەمەریكای باشور، بەم هۆیەشەوە ئەمە دەبێـتە یەكەم رۆژی مانگی شەوالی پیرۆز بۆ ساڵی 1437ك كە دەكاتە 5/7/2016 زاینی .

 

م. كانی