سەرانی ئۆپێك كۆبوونەوە

02/07/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆبوونەوەو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بەپرسی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ. 

(بێژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران لەسەروبەندی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكەی ئۆپێك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی لە درێژكردنەوەی ئەو رێكەوتنە دەكات بۆ ماوەی (6 – 9) مانگ، بەڵام هەرچی ئەمریكایە دەوێت فشار بخاتە سەر هاوپەیمانەكانی لەناو ئۆپێك كە لەڕێگەی زیادكردنی بەرهەمەوە نرخی نەوت دابەزێنن و هاوسەنگی بازاڕی نەوت رابگرن، بەتایبەت دوای كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی كاریگەری سزاكان.

ئێرانیش كە پێشتر دژایەتی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی نەوتی دەكرد ئەمجارەیان شانبەشانی بەرهەمهێنەرە گەورەكانی وەك سعودیەو عێراق و رووسیا، پشتیوانی لە درێژكردنەوەی ئەو رێكەوتنە دەكات لە هەوڵێكدا بۆ بەرزكردنەوەی بەهای نەوت.