لەژێر دەریاییەكی ڕوسیا ئاگردەكەوێتەوە، 14 كەس گیانیان لەدەستدا

03/07/2019 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: لە ژێر دەریاییەكی ڕوسیا ئاگركەوتەوەو بەهۆیەوە ١٤ كەس گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا زانیاری لەسەر ئاگركەوتنەوەیەك لە ژێر دەریاییەكی وڵاتەكەدا ڕاگەیاندو ئەوەی خستەڕوو: لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە ژێر دەریاییەكەی وڵاتەكە كە تایبەت بە توێژینەوە، ١٤ ژێردەریاوان گیانیان لەدەست دا.


وەزارەتی بەرگری رووسیادا ئاماژەی بەوەشكرد: ژێردەریاییەكی رووسی كە توێژینەوەی لە ژێر دەریا بۆ هێزە دەریاییەكانی رووسیا ئەنجام داوە ئاگركەوتۆتەوەو هێزەكانی دەریاوانی روسیا لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.