گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

04/07/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لە شاری ڕەققەی سوریا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە تەرمی دەیان كەسی تێدایە.

تیمی تایبەتمەند بە دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە باكوری سوریا گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە ڕەققە دۆزییەوە، كە لە ژمارەیەكی زۆر چاڵ پێكهاتوون و هەر چاڵێك پێنج بۆ شەش تەرمی تێدایە.

بەپێی وتەی (یاسر خەمیس) لێپرسراوی تیمی تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەباكوری سوریا ئاشكرای كردووە، مێژووی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. 

لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا تەرمی ژمارەیەك ژنیش دۆزراوەتەوە كە لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە بە بەرد كوژراون.