ترەمپ دەستەواژەی "گەمژە"ی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا بەكارهێنا

10/07/2019 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دوای ئەوەی باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن دەستەواژەی "بێ دەسەڵات"ی بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ بەكارهێنا، سەرۆكی ئەمریكا بە دەستەواژەی "گەمژە" وەڵامی دایەوە.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە كیم دارۆچ باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا گرت و ڕایگەیاند: ئەو تەیرەی بەریتانیا بەسەر ئەمریكایدا سەپاندووە ئێمە ناخاتە جۆشوخرۆشەوە، پیاوێكی زۆر گەمژەیە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت نێردراوەكە سەرەتا لەبارەی دانوستانە دۆڕاوەكەی برێكسیتەوە لەگەڵ وڵاتی خۆی و سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەیدا قسە بكات.


ئاماژەی بەوەشكرد: باڵیۆز ناناسم بەڵام پێیان وتم كە گەمژەیەكە شانازی بەخۆیەوە دەكات، پێی بڵێن كە ئەمریكا تائێستا خاوەنی باشترین سوپا و ئابووری جیهانەو ئەمانەشی تا دێت بەهێزتر دەبن. سوپاس سەرۆك.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر كیم دارۆچ باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن دەستەواژەی "بێ دەسەڵات"ی بەرامبەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەكارهێنابوو.