لەشەش مانگدا زیاتر لە 1200 هاوڵاتی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بونەتەقوربانی

10/07/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ناوەندی میزان بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە1200 هاوڵاتی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بونەتەقوربانی و لەناویاندا ١٦ منداڵی لە كەرتی غەززە كوژراون.

 

ناوەندی میزان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماری قوربانیەكانی كەرتی غەزەی بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە: لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ١٦ منداڵ لە كەرتی غەززە لە میانی بەشداریكردنیان لە رێپێوانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری غەززە بە گوللەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل كوژراون ھەزار و ٢٣٣ی هاوڵاتی دیكەش برینداركراون، بەدەر لەوەش ١٧ منداڵی دیكە دەستگیركراون.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە بەتایبەتیش مافی منداڵن، بەو پێیەی كوشتن و برینداركردنی منداڵان لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیادی كردووە.

 

لە كۆتایی راپۆرتەكەدا ناوەندی میزان بۆ مافەكانی مرۆڤ داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە ھەوڵەكانی بە بەپەلە بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بكات پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە مافی فەڵەستینییەكان رابگرێت.