ئابوری ... نرخی نەوت دابەزی

12/07/2019 - 07:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وێڕای بڕیاری ئۆپێك بۆ دابەزاندنی ئاستی هەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان، بەمەبەستی بەرز كردنەوەی نرخەكان، بەڵام نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەسەرێكی ترەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەكەنارەكانی مەكسیك بۆ نیوەی ئاستی ئاسایی خۆی دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی نزیك بوونەوەی هاتنی گێژەلوكەی وەرزی لەزەریای ئەتڵەسییەوە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (66.52) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (60.94) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.