بەشێك لە سیستەمی S-400 ی ڕووسی گەیشتە توركیا

12/07/2019 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری توركیا، بەشێك لە سیستەمی بەرگری مووشەكی S-400 ی ڕووسی ڕادەستی توركیا كراوە، پێشتریش ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، كە لەبەرامبەر كڕینی سیستەمی مووشەكی S-400 لە ڕووسیا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكاتەوە.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، بەشێك لە سیستەمی مووشەكی بەرگری S-400 ی ڕووسی، گەیشتۆتە بنكەی ئاسمانی مورتەد، لەشاری ئەنقەرە.

كڕینی سیستەمی مووشەكی S-400، لە ڕووسیا لەلایەن توركیاوە، ناكۆكی لەنێوان توركیاو ئەمریكادا دروستكردووە، پێشتر چەندین جار ئەمریكا هۆشداری دابووە توركیا كە نابێت سیستەمی مووشەكی S-400 لە ڕووسیا بكڕێت.