بریارێكی ترەمپ دژ بەپەنابەران چووە بواری جێبەجێكردنەوە

16/07/2019 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بریارێكی سەرۆكی ئەمریكا دژ بە پەنابەران چووە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی بڕیارەكە لەزنجیرەیەك هەڵمەتدا دوو هەزار خێزانی كۆچبەر دەستگیردەكرێت و بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان بۆ دەركراوە.


بە گوێرەی هەواڵێكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو 14-7-2019 بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەزنجیرەیەك هەڵمەتی سەرتاسەری و لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاردرا بە دەستگیركردنی 2000 خێزانی كۆچبەر كە پێشتر بریاری دیپۆرتكردنەوەیان بۆ دەركرابوو.


ئەوەشی خستەڕوو: ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ پێشترو لەرێككەوتی 17/6/2019 لەرێگەی پەیامێكەوە لە تویتەری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، بەڵام جێبەجێكردنی بڕیارەكە دواكەوت بۆ رۆژی دوێنێ‌ 14ی تەموز، ئەوەش بەهۆی رێكنەكەوتنی نوسینگەی كاربەرێكەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی كارپێكرنی ئەم بڕیارەوە.


سەبارەت بەم بریارەی ترەمپ هەرزوو كۆمەڵێك لەگروپ و رێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و ریانگەیاند كە ئەم بریارە سەرەرای ئەوەی پێشێلی مافەكانی مرۆڤ و پەنابەران دەكات، گومانش دەكەن لەوەی كە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت.


لەلایەكی ترەوە رێكخراوی (ICE) بەناوبانگی ئەمریكی بۆ كۆچ و كۆچبەری راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە دۆناڵد ترەمپ تەنیا بریارەكەی دەركردووەو هیچ رونكردنەوەیەكی لەبارەی جێبەجێكردنەكەیەوە نەداوە.


هەر بەپێی هەواڵەكەی نیۆرك تایمز ئەم فرمانی ناردنەوە زۆرەملێیە (2000) خێزان دەكاتە ئامانج لەوانەی كە بەمزووانە لە خشتەی دادگای تایبەتدا فەرمانی دیپۆرت یان ناردنەوەی بە زۆریان بۆ دەردەچێت.


بەپێی بەراوردەكانی ڕێكخراوی (ICE) لە مانگێكدا (12000) كۆچبەر دەستگیردەكرێت، جگە لەوانەی لەلایەن پۆلیسەكانی سەر سنورەوە دەستگیر دەكرێن.


ستیف یاڵ لۆر‌ پڕۆفیسۆر لە بواری كۆچدا ئاماژە بەوە دەكات ناردنەوەی 2000 كۆچبەر لە پلانی خشتەی ساڵانەدا ژمارەیەكی زۆر نیەو لەدرێژەی قسەكانیدا دەڵێت: بارەك ئۆباما سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لەچوارساڵی یەكەمی فەرمانڕەواییەكەیدا (400,000) كۆچبەری دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان كردۆتەوە.


هەروەها دەشڵێت: هۆكاری ئەوەی كە پێشتر ئەم هەڵمەتی دەستگیركردنەمان راگەیان بۆ دروستكردنی ترس و دڵەراوكێ‌ لە نێوان كۆچبەراندا تا خۆیان بشارنەوە یان هەر كاردانەوەیەكی تر كە ئەنجامی بدەن.