ئابوری ... نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانن

16/07/2019 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ناجێگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكۆمەڵێك هۆكارەوەیە، وەك گرژییەكانی ئێران و خۆرئاواو ناڕوونی سیاسەتەكانی ئۆپێك. 

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە (59.55) دۆلارو، بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (66.52) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكاوە.