ئەمریكا بۆ توركیا : لەیەك كات ناتوانن خاوەنی ئەو دوو چەكە بەهێزەبن

17/07/2019 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

كاندیدی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پۆستی وەزیری بەرگری وتی : ناكرێت توركیا فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 و سیستەمی بەرگری موشەكی ڕووسی ئێس 400 ی هەبێت لە یەك كاتدا.

(مارك ئەسپەر) كاندیدی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پۆستی وەزیری بەرگری لە دانیشتنێكدا بەمەبەستی پەسەندكردنی لەلایەن لێژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەنجوومەنی سیناتدا وتی : بە هاوتا توركییەكەم ڕاگەیاندووە، ئەگەر پەسەند بكرێم بۆ وەزیری بەرگری، ئەوا ناتوانن لە یەك كاتدا سیستەمی ئێس 400 و فڕۆكەی ئێف 35 تان هەبێت.

وتیشی : هەبوونی سیستەمی ئێس 400 بەتەواوەتی تواناكانی ئێف 35 و تواناكانمان بۆ پاراستنی ئەو هێزە ئاسمانییەمان لەناودەبات.