وەزیری بەرگری ئەمریكا : بەدوای شەڕنین لەگەڵ ئێران

17/07/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، بەدوای شەڕ نین لەگەڵ ئێران، دەبێ بگەڕێینەوە سەر كەناڵی دیبلۆماسی لەگەڵ تاران.

(مارك ئەسپەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكۆبوونەوەی كومیتەی هێزە چەكدارەكانی سینات وتی: بە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نین.

ئەسپەر لەم بارەیەوە وتی: نامانەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ بكەین، دەبێ بگەڕێینەوە سەر كەناڵی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێران.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە دەسەڵاتی ترامپ بەشێوەی فەرمی (مارك ئەسپەر) سەرپەرشتی ئێستای وەزارەتی بەرگری وەكوو بژاردەی سەرۆكایەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناساندە ئەنجوومەنی سیناتی ئەو وڵاتە.

ناساندنی ئەسپەر پاش ئەوە ڕوو دەدات كە پاتریك شاناهان، سەرپەرشتی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە پۆستەكەی كشایەوە.