ترامپ بەڕێوەبەری نوێی هەواڵگری دەستنیشان دەكات

30/07/2019 - 08:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، داواكاری گشتی پێشوو و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەسەر لیستی كۆمارییەكان، (جۆن راتكلیف) دەكاتە بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی.

(دۆناڵد ترامپ) لە تویتێكدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی، (دان كۆتس) لە (15/8) دەست لەكار دەكێشێتەوە، سوپاسی ناوبراویشی كرد بۆ خزمەتەكانی و ئاماژەی بەوەیشدا كە لەم نزیكانەدا ناوی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە لە بری ئەو ئەركەكان بە وەكالەت رادەپەڕێنێت.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، داواكاری گشتی پێشوو و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەسەر لیستی كۆمارییەكان، (جۆن راتكلیف) دەكاتە بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی.

راتكلیف بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێویستی بە رەزامەندی وەرگرتنی ئەنجوومەنی پیرانە.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی كە لە بەشی هەرە سەرەوەی دامەزراوە هەواڵگرییەكانی ئەمریكایە بە تایبەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە (2016) لە بارەی هەوڵەكانی رووسیا بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە رێگای هێرشی سایبەرەوە؛‌ لێدوانی گرنگی دابوو.

نزیكەی دوو ساڵ كۆتس بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوەیە بوو و لە دەسپێكی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەگەری دەستوەردانەكانی رووسیا لە هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا ئەو كەسە بوو كە رایگەیاند ناوەندی هەوڵی دەستوەردانەكە لە مۆسكۆوە بووە.