زەریفی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو ئەمریكا تاكە هێزبێت

05/08/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئەو سەردەمە بەسەر چوو ئەمریكا تاكە هێز بێت و ئەو وڵاتە تیرۆری ئابوری بەرامبەر بە ئێرانیەكان دەكات.


ئەمڕۆ دووشەممە 5-8-2019، محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر مندا گوزارشتە لە شكستی دیپلۆماتیی ئەو وڵاتە.


هەروەها ووتیشی: ئەمریكا تیرۆری ئابوری بەرامبەر بە ئێرانیەكان دەكات و ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە ئەمریكا تاكە هێز بێت لە ناوچەكەدا.