سەرۆكی پێشووی هودا پار كۆچی دوایی كرد

10/08/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

(موحەمەد یاڤوز) سەرۆكی پێشووی هوداپار بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلەوە كۆچی دوایی كرد.

یاڤوز ماوەی شەش مانگ بوو لە نەخۆشخانەی دیجلە خەوێندرابوو بۆ چارەسەری، دوێنێ شەو كۆچی دوایی كرد، سەركردەكانی هوداپار لە بە خاكسپاردنی تەرمەكەیدا ئامادە بوون.

بەپێی هەواڵێكی باس، پار لە سێیەمین كۆنگرەی نائاسایی هودا پار لە كۆشكی وەرزشی و نمایشی ئاتاتورك، (ئیسحاق ساغلام) تاكە كاندیدی سەرۆكایەتی گشتی هوداپار تەواوی دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەست هێناو لە شوێنی یاڤوز بوو بە سەرۆكی گشتی هودا پار.