تەنكەرێك سووتەمەنی دەتەقێتەوەو دەیان كەس دەبنە قوربانی

11/08/2019 - 08:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

تەنكەرێكی نەوت لە تەنزانیا تەقییەوەو بەلایەنی كەم (57) كەس كوژران و (65) كەسی تریش بریندار بوون، دەزگای ڕاگەیاندنی TBC ی وڵاتەكە دەڵێت : زۆربەی قوربانییەكان خەریكی دەرهێنانی بەنزین بوون لە تەنكەرەكە پاش ئەوەی وەرگەڕابوو.

ئەو تەقینەوەیە لە ناوچەیەك ڕوویداوە كە بە نزیكەی (200) كیلۆمەتر دوور دەكەوێتە ڕۆژئاوای (دارولسەلام) ی پایتەختی وڵاتەكەوە.

وتەبێژی حكومەتی تەنزانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ئێمە دڵ گرانین بەو ڕاپۆرتانەی لەسەر ڕووداوەكە پێمان دەگات كە تەنكەرێكی نەوت لە مۆرۆگۆرۆ گڕی گرتووەو چەندین كەسی سوتاندووە.