ئەمریكایەكان چاویان لە ژنەكەی ئۆبامایە

12/08/2019 - 15:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە تاكە كەس بتوانێت هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئێستا بباتەوە، میشێل ئۆباما ژنی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووە.
ستیڤ بانۆن راوێژكاری پێشووی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ستراتیژی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی "فۆكس نیوز" ئاماژەی بەوەداوە، تا ئەم ساتە هیچ كەسێك نابینم بتوانێت ركابەرایەتی دۆناڵد ترامپ بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2020.
وتیشی، پێویستە سەیری مایكڵ بلۆمبێرگ حاكمی پێشووی نیویۆرك و هیلاری كلینتۆن و میشێل ئۆباما بكەین، پێشی وایە تاكە كەس كە بتوانێت هەڵبژاردن لە ترامپ بباتەوە میشێل ئۆبامایە.
پێشتریش ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاویكردبووە، دیموكراتەكان دەیانەوێت لەهەڵبژاردنی داهاتوو شكست بە ترامپ بهێنن و بۆ ئەوەش لەبری ئەو كەسانەی هەیانە كە نزیكەی 20 كەسن و دەیانەوێت ركابەری بكەن، دەتوانن پشت بە میشێل ئۆباما ببەستن.