توركیا سەربازی زیاتر رەوانەی قەتەر دەكات

14/08/2019 - 16:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

توركیاو قەتەر ئامادەكاری دەكەن بۆ بنیاتنانی ژمارەیەكی زۆری بنكەی سەربازی لەدەوحە، لەهەمانكاتدا ژمارەی سەربازانی توركیا لەو وڵاتە زیاد بووە.

ڕۆژنامەی حورییەتی توركی ڕایگەیاند، كە توركیاو قەتەر ئامادەكاری دەكەن بۆ بنیاتنانی ژمارەیەكی زۆری بنكەی سەربازی لە دەوحەی پایتەخت، بۆ ئەمەش توركیا ژمارەی سەربازانی لەو وڵاتە زیاد كردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە نوسیویەتی، قەتەر بایەخێكی زۆر بەو بارەگا سەربازییانە دەدات، باس لەوە دەكرێت لە پایزدا بەئاهەنگێكی گەورە ئەو بارەگایانە دەكرێتەوە.

ڕۆژنامەكە، دەستنیشانی كرد كە سوپای توركیا لە بنكەی سەربازی (تارق بن زەید) جێگیردەبن، لەكاتێكدا، كە سوپای توركیا لەساڵی (2015) ەوە لەو وڵاتە بڵاوەیان پێكراوە.