بە وێنە .. پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌به‌رچاوى كچه‌كه‌یانه‌وه‌ سەربڕی

24/08/2019 - 18:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئاڕ تى – پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى به‌به‌رچاوى كچه‌كه‌یانه‌وه‌ كوشت


(رۆژى هه‌ینى 23ى ئابى 2019) تاوانێكى قێزه‌ون توركیاى هه‌ژاند، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى له‌به‌رچاوى كچه‌كه‌یان كوشت.
به‌پێى سایتى ئاڕ تى روسى، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌ و ناوى ئامینه‌ بوڵوته‌، رۆژى هه‌ینى له‌ كافتریایه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى بووه‌ به‌ ده‌مه‌بوڵه‌یان و له‌ئه‌نجامدا به‌ به‌رچاوى كچه‌ ده‌ ساڵانه‌كه‌یانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى چه‌قۆیه‌كى كردووه‌ به‌ ملیدا و سه‌رى بڕیوه‌ و كوشتوویه‌تى.
ڤیدیۆى كوشتنه‌كه‌ى ئامینه‌ له‌ سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام دواتر سڕایه‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌ توركیاى هه‌ژاند، له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كچه‌كه‌ له‌ دایكى ده‌پاڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ "توخوا مه‌مره‌".

ئەلبوومی وێنەکان