ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

11/09/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەكەی لەكارەكەی دوورخستووەتەوە و داوام لێكرد دەست لە كار بكێشێتەوە.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دوێنێ شەو بە جۆن بۆڵتنم راگەیاند كە چیتر ئەوی لە كۆشكی سپی پێویست نییە.


ئەوەشی خستەڕوو: بە توندیی دژی زۆرێك لە پێشنیارەكانی بۆڵتن بومەتەوە و زۆر كەسی نێو ئیدارەكەش لەوبارەیەوە لەگەڵم هاوڕابوون.


ئاماژەی بەوەشكرد: لەبەر ئەم هۆیەش داوای دەست لەكاركێشانەوەم لێكرد و (دەست لەكار كێشانەوەكەی) پێداوم، سوپاسی جۆن دەكەم بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشیكردووە.


لەسەر هەمان پرس جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: دوێنێ شەو، پێشنیاری دەست لە كاركێشانەوەم بۆ سەرۆك ترەمپ كرد و وتی "با سبەینێ تاوتوێی ئەمە بكەین".