"پێدەچێت هەفتەی داهاتوو سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی ئێران كۆببنەوە"

11/09/2019 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت: پێدەچێت بەبێ مەرجی پێشوەخت هەفتەی داهاتوو سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی ئێران كۆببنەوە.


مایك پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەبێ مەرجی پێشوەختە لە میانەی كۆبوونەوەكەی هەفتەی داهاتووی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێراندا كۆببێتەوە.


هەروەها ووتیشی: سزای نوێ بەسەر كۆمەڵێك گروپی دیكەدا لەوانەش سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپێندراوە.