ئێران لەسەرسنوری عێراق و توركیا مانۆڕێكی سەربازی ئەنجام دەدات

09/10/2019 - 12:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت: لە گوندەواری پارێزگای ئورمیە باكووری رۆژئاوای ئێران نزیك سنووری لەگەڵ توركیا و عێراق، مانۆرێكی سەربازی ئەنجام دەدەین.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ئێران، سوپای ئێران، فەرماندەیی هێزە وشكانییەكانی سوپای ئێران لە گوندەواری پارێزگای ئورمیە لەسەر سنوور لەگەڵ توركیا-عێراق مانۆڕێكیان ئەنجامداوە.

 

ئەوەشیان خستەڕوو: ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازیەكە لەژێر دروشمی "یەك ئامانج، یەك فیشەك''، بەڕێوەچووە كە مانۆڕەكە بە پاڵپشتی هەلیكۆپتەر و یەكەكانی پیادەی پشكنین ئەنجامدراوە.