ئێران: چاودێری بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا دەكەین لە ناوچەكەدا

09/02/2019 - 14:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت لە نزیگەوە چاودێری جموجول و بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا دەكەن لە ناوچەكەدا .


عەمید ئەحمەد ڕەزا بودستان سەرۆكی دامەزراوەی توێژینەوەی سوپای پاسداران بە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ڕاگەیاندووە" ئەوان سەرجەم جموجولەكانی سوپای ئەمریكایان لە ناوچەكە و جیهاندا دەستنیشان كردوە و چاودێری بنكە سەربازی و گەشتە جەنگگیەكانیشیان دەكەین".


وتیشی: پیشەسازی سەربازی ئێران پێشكەوتووترین موشەك بەرهەم دەهێنێت ، ئەوان بە درێژائیی چل ساڵی ڕابردوو ئەوەی سەلمندووە كە هێرشی ناكەنە سەر هیچ كەسێك و توانا سەربازیەكانیش تەنها بۆ بەرری كردن لە خۆیە.


سەبارەت بە ڕێكخراوی دعش، ئەو فەرماندە سەربازیە پێی وابوو هەرگیز ئەمریكا رێگە نادات داعش لەناوببرێن.