بومەلەرزەییه‌كی بەهێز ئێران ده‌هه‌ژێنێت

10/02/2019 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دواینیوەڕۆی ئه‌مرۆ یەكشەمە  دوو بومەلەرزەی بەهێز باشور و باشوری رۆژئاوای ئێرانیان هەژاند.
بە گوێرەی ماڵپەڕی بومەلەرزەزانی سەر بە زانكۆی تاران، دوانیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ریختەر ناوچەی لافتی پارێزگای هورموزگانی لە باشوری ئێران هەژاندووە.
رونیشیكردۆتەوە، بومەلەرزەكە لە قوڵایی دە كیلۆمەتری زەوی روویداوە.
هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە بومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ریختەر شاری ئیزەی لە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران هەژاندووە.