وێنەكەی ببینە، داود باغستانی برایە دادگایەكی توركیا

11/02/2019 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


داودا باغستانی سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل – كورد، پاش زیاتر لە هەفتەیەك لە دەستگیركردنی لە وڵاتی توركیا، ئەمڕۆ بە تۆمەتی پەیوەندی بە سەركردایەتی پەكەكەوە و بوونی ناسنامەی ساختە لە مێرسین برایە بەردەم دادگا كە تێیدا بەشێوازێكی جیاواز لە پێشوو دەردەكەوێت.


بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ "لەسەر داواكاری سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی لە مێرسین، داود باغستانی لەگەڵ سێ گومانلێكراوی دیكەدا رەوانەی دادگا كران".


پێش هەفتەیەك لەمەوبەر لە پارێزگای ئەدەنە داود باغستانی لەگەڵ سێ كەسی دیكەدا بە ناسنامەی ساختە دەستگیركرا.


داودا باغستانی سەرنوسەری كۆڤاری ئیسرائیل – كورد، كە بە كەسێكی گوماناوی دەناسرا و سەردانی ئیسرائیلی دەكرد، ماوەی چەند ساڵێك بێ سەروشوێن مایەوە و دواجار لە توركیا دەستگیركرا.