وەزیری بەرگری ڕوسیا و توركیا لە ئەنكەرە كۆبونەوە

11/02/2019 - 15:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ئەمڕۆ دوو شەمە وەزیری بەگری ڕوسیا گەشتە توركیا و لەلایەن خڵوسی ئاكاری وەزیری بەرگریەوە پێشوازی لێكرا.


لەگەڵ نزیك بونەوەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا و پرسی هێرشیكردنە سەر منبج لەلایەن سوپای توركیا و پێكهێنانی ناوشەی ئارامی لە ڕۆژائوای كوردستان، ڕوسیا وەك گەورەترین هێزی باڵادەستی نێو سوریا، وەیری بەگریەكەی ڕەوانەی ئەنكەرە دەكات.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا لەمیانەی كۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری ڕوسیا و توركیا، هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ناسراو بە میت بەشداری كردووە.


ماوەیەكە هەریەكە لە ئەمریكا و توركیا و ڕوسیا، سەرگەرمی دروستكردنی ناوچەی ئارام ن لە ڕۆژئاوای كوردستان و هەریەكەیان دەیەوێت ویستی خۆی لەو ناوچەدا بسەپێنێت.