سوپای چین چەكێكی نوێ تاقی دەكاتەوە، لەدووری 200كلیۆمەترەوە ئامانجەكەی دەپێكێت

12/02/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بڕیارە سوپای چین چەكێكی نوێ تاقی بكاتەوە كە لەدووری 200كلیۆمەترەوە دەتوانێت ئامانجەكەی دەپێكێت.

 

چەكەكە ناوی(ریلغان)شارەزایانی چینی بۆیەكەم جار بەشێوەیەكی پێشكەوتوو دروستیان كردوە و لەسەر كەشتی جەنگی دانراوە.

 

لەبەكارهێنانی ئەو چەكە نوێیەدا لەجیاتی باروت ووزەی كارۆموگناتیسی بەكاردەهێنرێت و ئەمەش وا دەكات خێرایی چەكەكە زیاتربكات.

 

هەربەپێی ئەوزانیاریانەی كە بڵاو كراونەتەوە لەچركەیەكدا ئەوچەكە توانای برینی 2.5كلیۆمەتری هەیەو لەدووری 200كلیۆمەترەوە دەتوانێت بەئاسانی ئامانجەكەی خۆی بپێكێت.

 

بەپێی راپۆرتەكان كەلەسەر ئەو چەكە بڵاو كراونەتەوە چەكی ریلغان ئەگەر لە واشنتن بتەقێنرێت لەماوەی كەمترلە 90 چركەدا دەگاتە فیلادلفیا.

 


أ.س