سوپای پاسداران: هێزەكانمان لە ناوچەكە ناكشێنینەوە

12/02/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت تاران هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنێتەوە و داواكانی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەكە ڕەت دەكاتەوە.


حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران لە میانەی لێدوانێكیدا لە ئاهەنگی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی پێشكەشی كرد ووتی" ناكرێت دوژمن پێت بڵێت لە ناوچەكە بكشێرەوە، ئەوان دەبێت بڕۆن، پشتیوانی هەر مسوڵمانێك دەكەین لە هەر شوێنێكی جیهاندا بێت".


وتیشی" ئێران گەشتۆتە ئاستێك بە توانا سەربازیەكانی خۆی سنورەكانی بپارێزێت".


دوپاتیشی كردەوە " دوای جەنگی ئێران عێراق لە 1980 بۆ 1988، ئێران بەشێوەیەكی جیاواز توانا سەربازیەكانی بنیات ناوەتەوە".