بەهۆی سوتانی ئوتێلێكەوە 17كەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا

12/02/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


بەپێی راگەیاندنەكانی ولاتی هندستان ئاگر لە ئوتێلێكی وڵاتەكەیان كەوتوەتەوە بەهۆیەوە 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.


راگەیاندنەكان بڵاویان كردوەتەو ئاگارەكە لە ئوتێلی (ئەربیت پالاس) لەنێودەلهی پایتەختی هندستان كەوتوەتەوە و 17كەس گیانیان لەدەستداوە 34كەسی دیكەش رزگاركراون.

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان بڵاوكردوەتەوە زۆربەی قوربانیەكان بەهۆی چربونەوەی دوكەڵ و تەنگە نەفەسیەوە بووە


أ.س