پەرلەمانی بەریتانیا ڕێكەوتنی چونە دەرەوەی لە ئەوروپا ڕەت كردەوە

13/03/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


درەنگانێكی شەوی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگی 391 ئەندام و بەرامبەر بە 242 ئەندام پلانەكەی تیرێزا مەی سەرۆك وەزیران بۆ چونە دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپایان ڕەتكردەوە كە بە برێكزیت ناسراوە.


لە نێو پەرلەمنی بەرتیانیادا دوا بەدوای شكستی ڕێكەوتنەكە ، تێرێزا مەی وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا ڕایگەیاند: ئێمە هەموو ڕێوشوێنێكمان گرتبووە بەر بۆ ئەوەی رێكەوتنەكە پەسەند بكرێت، بەڵام ئەندامانی پەرلەمان دەبێت ئەو بەرپرسیارێتیە قوبڵ بكەن كە پێ دەچێت دوبارە كردنەوەی ڕاپرسی بێت بۆ چونە دەرەوە لە ئەوروپا.


لەبەرامبەر پەرلەمانتاران ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی تێرێزا مەی كرد.