بازاڕی نەوت، گیری خواردووە بەدەست تویتەكانی ترامپ ەوە

13/03/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


تویتەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ، بوەتە سەرێشە بۆ بۆرسەی نەوت لە جیهاندا و لەگەڵ هەر تویتێكدا نرخی بەرملێلێك نەوت سەرو خوار بەخۆیەوە دەبینێت لەكاتێكدا ڕێكخراوی ئۆپیك دەیەوێت لە ڕێگەی زیادكردنی هەناردەی نەوت نرخەكان دابەزێرنرێت.
پێشتر دۆنالد ترامپ لە تویتێكدا نوسی بووی " نرخی نەوت بەرزە و پێویستە ئۆپیك كار بكات بۆ دابەزاندنی"


هەورەك لە تویتێكی دیكەدا ترامپ دەڵێت" نرخی نەوت زۆر لەوەی پێویستە بەرز دەبێتەوە، ئۆپیك: تكایە هەوڵ بدەن، وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت ناواتتن بەرگەی بەرزبونەوەی نرخ بگرن".


دوێنێ شەممە جارێكی تر نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبونەوە كرد و بووە 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.