چیتر تاڵیبان تیرۆریست نیە، ئەمریكا ڕێكەوتنی ڕاگەیاند

13/03/2019 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


هەریەكە لە بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕێكەوتوون لەسەر كشانەوەی هێزە بیانیەكان لە ئەفغانستان و لەبەرامبەریشدا نابێت خاكی ئەو وڵاتە بۆ هێرشی تیرۆریستی بەكاربهێنرێت.


ئاژانسی سپۆتینك ی ڕوسی لە زاری زاڵمای خەلیل زاد نوێنەری تایبەت ئەمریكا بۆ ئەفغانستان بڵاویكردەوە " رێكەوتنی ئاشتیمان لەسەر چوار خاڵ بنیات ناوە ( گرێنیتی بنەبڕكردنی تیرۆر، كشاندنەوەی هێزەكان، گفتوگی نێوان لایەنە ئەفغانیەكان، ئاگربەستی گشتگیر) مانگی ڕابردوو لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆمان كرد و ئێستاش لەسەر بنەمای یەكەم و دووەم رێكەوتین".


زاڵمای خەلیل زاد كە بە ڕەگەز ئەفغانیە دەڵێت" دوای 17 ڕۆژ لە گفتوگۆ بە میوانداری وڵاتی قەتەر، سەرەڕای بەرز و نزمی زۆر لە گفتوگۆكاندا توانیمان لەسەر هێڵە راستەكە بمێنینەوە و بڕیاری گەورە بدەین".


وتیشی" دوای ڕێكەوتن لەسەر ڕەشنوسی ڕێكەوتن و خشتەی كشانەوەی هێزە ئەمنیەكان، ئەوكات گفتوگۆكانی حكومەت و لایەنە ئەفغانیەكان دەستپێ دەكات".


ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و دیكتاتۆرەكانی جیهان، هەمیشە نازناوی تیۆریست دەبەخشنە لایەنە نەیارەكانیان بە تایبەت جوڵانەوە ئیسلامیەكان و ئێستاش دوای چەندین ساڵ بە تیرۆریست ناساندنی ئەو بزوتنەوەیە لە ئەفغانستان، دەبێتە لایەنێكی سەرەكی لە حكومەت.