شەش قوتابی و دوو فەرمانبەر كوژران

13/03/2019 - 21:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

دوو چەكدار هێرشیان كردە سەر قوتابخانەیەك لە وڵاتی بەرازیل و بە هۆیەوە شەش قوتابی و دوو فەرمانبەر كوژران.

ئەمڕۆ دوو چەكداری دەمامكدار هێرشیان كردۆتە سەر قوتابخانەیەك لە نزیك (ساو پاوڵۆ) لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل، دوای هێرشەكەش خۆیان كوشتووە.

لە هێرشەكەدا لایەنی كەم شەش قوتابی و دوو فەرمانبەری قوتابخانەكە كوژراون، بەڵام دواترو هەر لە شوێنی ڕووداوەكە، ئەو دوو كەسە خۆیان كوشتووە، كە تەمەنیان لەنێوان (20 – 25) ساڵیدا بووە.

قوتابخانەكە نزیكەی هەزار قوتابی هەیە بە سەرەتایی و ناوەندییەوەو تەمەنیان لەنێوان شەش بۆ (6 – 18) ساڵیدایە.

پۆلیس دەڵێت: ئەو دوو هێرشكەرە پێشتر لەو قوتابخانەیە قوتابی بوون، بەڵام هۆكاری هێرشەكەیان هێشتا ڕوون نییە.

 

 

ئـ . كـ