ئابوری ... نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانن

14/04/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوەو لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرز بوونەوەو نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (71.52) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (63.80) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.