فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئاپ لەکار کەوتن

14/04/2019 - 15:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 هه‌رسێ تۆڕە کۆمەڵایەتی فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران  نزیکەى کاتژمێرێکە لە کارکردن وەستاون و تائێستاش هۆکارى وەستانەکەیان نەزانراوە.

  میدیا جیهانییەکان بڵاویان كردۆته‌وه‌  ماوەى نزیکەى کاتژمێرێکە ئەو تۆڕانە لەکارکەوتوون و تائێستاش بەڕێوەبەرایەتى ئەو تۆڕانە هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکارى لەکارکەوتنیان نەداوه‌ ،  هەریەک لە بەریتانیا و بەشێکى فەڕەنسا وئیتاڵیا و یۆنان و وڵاتانى باشورى ئاسیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتووەتەوە.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌كار كه‌وتنی ئه‌م تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌  لەکاتێکدایە مانگى پێشو  ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوک بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەکارکەوت، کۆمپانیای فەیسبووکیش لە تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کێشەکە پەیوەندی بە هێرشی ئەلکترۆنییەوە نه‌بووه‌.