بەهۆی هێرشەكانی سەر تەرابلوس، 720 كوژراو و بریندار هەیە

14/04/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ماوەی هەفتەیەكە میلیشیاكانی سەر خەلیفی حەفتەر بە پشتیوانی میسر و وڵاـانی كەنداو هێرشێكی بۆ سەر تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێكردووە و وێڕای شكستی هێرشەكە، ژمارەيەك زۆر لە چەكداری حكومەت و هاوڵاتی كوژراون و بریندار بوون.


بە گوێرەی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی تەرابلوسی پایتەختەوە كە لە 4ی نیسانەوە لەسەر دەستی خەلیفە حەفتەر دەستیپێكردووە، لانی كەم 120 كەس كوژراون و 600 كەسی دیكەش برینداربوون.


هەروەك كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆی شەڕەكانەوە زیاتر لە 13 هەزار كەس ئاوارەبوون، دەیان ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش سوتێنراون.