ئێران، سی ئای ئەی توشی ئابڕووچون بووە و 290 سیخوڕی ئاشكرابووە

21/04/2019 - 14:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


وەزیری هەواڵگری ئێرانی ناسراو بە ئیتڵاعات ڕایدەگەیەنێت 290 سیخوڕی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی ناسراو بە سی ئای ئەی لە ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە ئاشكراكراون و دوای دەستگیركردنیان، پەیوەندیەكانی ئەو دەزگایەوە و سیخوڕەكان بچڕاوە.


مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی لە وتارێكدا لە تاران ی پایتەخت ووتی" 290 سیخوڕ لەلایەن دەزگاكانیانەوە ئاشكرا كراون كە هەندێكیان لەدەرەوەی ئێراندابون".


ئاشكراشی كرد زانیاریانە داوە بە چەند وڵاتێكی دۆست و توانراوە ئەو سیخوڕانە دەستگیربكرێن.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران تیشكی خستە سەر ئەوەی كە سیاسەتی بەرگری وەزارەتەكەی بۆ سیاسەتی هێرشكردن گۆڕیوە. بێئەوەی ناوی وڵ

اتەكە بڵێت سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە گورزێكی گەورەیان لە دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتێكی بیانی داوە