پۆمپیۆ: هەناردەی نەوتی ئێران دەكەینە سفر

22/04/2019 - 16:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی ئێران دەكەینە سفر و وەڵامی هەر هەڕەشەیەكی سوپای پاسدارانیش دەدەینەوە.


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتارێكدا ڕایگەیاند ئەو وادەیی دانرابوو بۆ پێنج وڵات كە نەوتی ئێران بكڕن كۆتایی هاتوە كە بریتیە لە ( هیندستان و توركیا و كۆریای باشور و یابان و چین)، درێژ ناكرێتەوە و ئیدی هەناردەی نەوتی ئێران دەكرێتە سفر كە مانگانە 10 ملیار دۆلار داهات دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای ولاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا كرد بیر لە ڕێگای تر بكەنەوە بۆ دەستكەوتنی نەوت.


هەروەك وتیشی: وەڵامی هەر هەڕەشەیەكی سوپای پاسداران دەدەینەوە ئەگەر بۆ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دروست بكرێت.

بەمەش لە دوای 2ی ئایارەوە ئیتر ئێران ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.


هەروەك سعودیە و ئیمارات بەڵێنیان داوە قەرەبووی نەبونی نەوتی ئێران بكەنەوە لە بازاڕەكاندا.