جلوبەرگەكانی پێغەمبەر درودی خوای له‌سه‌ربێت نمایش دەكرێن

11/05/2019 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا، بەشێک لەو جلوبەرگانەی پێغەمبەر درودی خوای له‌سه‌ربێت کە لەساڵی 1611ەوە لە شاری ئیستانبوڵ پارێزراون، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە نمایش دەکرێن.

لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی جلوبەرگی پێغەمبەر درودی خوای له‌سه‌ربێت هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئیستانبوڵ بۆ بینینی جلوبەرگەکان سەردانی مزگەوتەکە دەکەن.

ئەو جلوبەرگانەی پێغەمبەر درودی خوای له‌سه‌ربێت كە 408 ساڵە لە ئیستانبۆڵ پارێزراون، ساڵانە لە یەكەم ھەینی مانگی رەمەزان لە مزگەوتی خەركا شەریف نمایش دەكرێن و خەڵكی لە شار و ناوچەكانی دیكە رووی تێدەكەن.