زانیارییەكی نوێ‌ لەبارەی شوێنی بەغدادی باس دەكرێ

13/05/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

میدیایەكی بەریتانی دەڵێت: لە گرتە ڤیدیۆییە نوێیەكەی سەركردەی داعشدا وا دەردەكەوێت كە (ئەبوبەكر بەغدادی) لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستاندایە.

ڕۆژنامەی سانی بەریتانی بەپشت بەستن بە شرۆڤەكارێكی ئەمنی رایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە (ئەبوبەكر بەغدادی) سەركردەی گروپە چەكدارەكانی داعش لە حەشارگەی پێشووی خۆی لە سنوری عێراق و سوریا دەرچووبێت و لە ناوچەیەكی دووری ئەفغانستاندا دەركەوتبێتەوە.

بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە، ئەو پشتی و بەڕەی بەغدادی لەسەری دانیشتووە نیشان دەدات بە ئەگەری زۆر سەركردەی داعش بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لقی داعشی ناسراو بە ویلایەتی خوراسان هەڵاتووە.

هەڵبەت گۆڤاری سان نووسیویەتی، چونكە بەغدادی بۆ چوونە ئەفغانستان دەبووایە بە ئێراندا تێپەڕێت، تا ڕادەیەكی زۆر ئەو شرۆڤە دروست نابێت.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە هەندێ لە شرۆڤەكاران پێیانوایە كە بەغدادی هێشتا لە سوریا یان عێراق خۆی شاردبێتەوە.